پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
باڵیۆزی ئیسپانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا، بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کونسوڵخانەی ئیسپانیا لەهەولێر بکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە