پەیامی کورد ... برا لەبەند ڕزگاربووەکەی ڕامین حسێن پەناهی پەیامی ئازاد بوون بڵاو دەکاتەوە
ئەفشین حسێن پەناھی برای تێکۆشەر ڕامین حسێن پەناهی کە چەند ماوەیەک پێش ئێستا دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ ڕزگار بوونی لە پەتی سێدارە بەڵام بە داخەوە لە سێدارەدرا پەیامێک دوای ڕزگار بوونی لە بەندیخانە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی :
ئەمڕۆ پاش نزێك بە سێ ساڵ ئازاد كرام
ئەگەرچی ئازادبوونەكەم مەشرووتە و بە بارمتەیە ، بەڵام لەم كاتەدا ئازادبوونم دڵخۆشی دەبەخشێتە بنەماڵەكەم ، بە تایبەتی دایك و باوكم .
لە ماوەی ژیانمدا سەرجەم ٨ ساڵ زیندانی كراوم، هەمیشەش ئەو حوكمانەی كە بە سەرمدا سەپاوە بە ناڕەوام زانیوە، بەڵام ئەوە چارەنووسی ژیانم بووە.
هەم خۆم و هەم بنەماڵەم هەموو كاتێك خۆمان بە خزمەتكاری خەڵك زانیوە و دەزانین و لەو پێناوەشدا هەرچیمان بە سەر هاتبێ و بە سەر بێت بە شانازی دەزانین .
جێ خۆیەتی سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەو ئازیزانە بكەم كە لەم ساڵانەدا تێكۆشان بۆ ئەوەی من ئازاد بكرێم ، چ ئەوانەی سەنەدیان بۆ دانام ، چ ئەوانەی بە هەموو شێوەیەك خۆیان ماندوو كرد ، سپاسیان دەكەم و زۆریان لێ مەمنوونم .
پەیام و تەلەفۆنی پیرۆزبایی زۆرم بۆ هاتووە ، لێرەوە سپاسی ئێوەش دەكەم ، هیوادارام هەموو زیندانیان ئازاد بن ، یەكێك لە ئەركەكانی داهاتووم پشتیوانی بەر دەوامە لە زیندانیان و بنەماڵەكانیان .
بژین و سەرفەراز بن ، بچووكی ئێوە _ ئەفشین حسێن پەناهی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە