پەیامی کورد... برای ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن ئیتلاعاتی سەقزەوە ڕفێندرا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، سارۆ موستەئجێر، لاوی خەڵکی شاری سەقز و برابچووکی ژیلا موستەئجێر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ڕێکخراوەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە 28/8/2023، سارۆ موستەئجێر، تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەناو ماڵی خۆیان لەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پاش دەستبەسەرکردنی سارۆ موستەئجێر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ئەو لاوە لە بەردەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە