پەیامی کورد ... بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان
لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە شاری پاوەی پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و کۆڵبەرێکیش بە هۆی هەڵدێرانی لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٢٨ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی نەوسوود، دەسڕێژیان لە گرووپێک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە سەختی بریندار کردووە.
ئەم کۆڵبەرە کە ناوی "ڕەزا"یە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانییە و سینگ و قاچی بە فیشەک پێکراوە و باری تەندروستیی ناوبراو کە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی لە شاری پاوە، ناجێگیرە.
هاوکاتیش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی "عەبدولکەریم محەمەدی" بە هۆی هەڵدێران لە بەرزایییەوە بە سەختی بریندار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە