پەیامی کورد… بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد لە سنووری کرماشان
هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پارێزگای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفێرەکەی بریندار و کەسێکی دیکەش دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٥ی شووباتی ٢٠٢٢، هێزەکانی سوپای پاسداران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی مازیار عەزیزی خەڵکی گوندی «بانی نار» ی سەلاسی باوەجانی بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سوپای پاسداران لە جادەی شێخ سڵە بۆ بانی نار و بە بیانووی گواستنەوەی کەل و پەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی مازیار عەزیزی کردووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە لاقی مازیار عەزیزی بە سەختی بریندار بووە بۆ پێ ڕاگەیشتنی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها، کەسێکی دیکە بە ناوی فەرەیدوون ڕەحیمی کە لە ناو سەرنشینی ئەو ئۆتۆمبێلە بووە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستبەسەرکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە