پەیامی کورد ... بریار لە سەر پڕۆسەی خوێندن دەدرێت
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بۆ بڕیاردران لەبارەی پرۆسەی خوێندن ھەموو داتاکان ئامادە کراون و سبەی بڕیار لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاڵان حەمە سەعید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پێش دوو سێ ڕۆژ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی کۆبووە و بڕیاردرا دەوام ئاسایی بکرێتەوە و ئێستا لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکان پۆلی ١٢دەوام بەشێوەیەکی ئاسایی دەکەن.
ووتیشی، "بڕیارە سبەی لەبارەی پرۆسەی خوێندن لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بدرێت و داتاکانی خۆمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی ئامادە کردوون و سبەی ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و لەوێ بڕیاری پێویست دەدرێت.
وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد، "ئامارەکان ھەموو لەبەردەستن و وەزارەتی تەندروستی بڕیاری خۆی دەدات، چونکە ئاماری سەرجەم توشبووانی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن ھەیە و تەنھا لە قوتابخانەکان نییە نەخۆشی کۆرۆنا لەدەرەوەش ھەن، چونکە تەنھا دوو پۆل دەوام دەکەن ئەوانیش قۆناغی یەک و دووی بنەرەتی و١٢ی ئامادەییە.
باسی لەوشکرد، "ھەرکاتێک زانیمان مەترسی ھەیە ئەو کات بڕیار دەدەین، بەڵام تووشبوون و چاکبوونەوەش ھەیە و ئەگەر گرفتی کۆرۆنانەبوایە خوێندن وەکو ساڵانی ڕابردوو بەشێوەیەکی ئاسایی دەبوو، بەڵام ئێستا وەزارەتی تەندروستی بڕیاردەدات نەک ئێمە لەبارەی پرۆسەی خوێندن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە