خواردنەوە کهولییەکان تەمەن کورت دەکاتەوە
لە لێکۆڵینەوەیەکی تازەدا دەرکەوتووە کە خواردنەوە کهولییەکان زیانێکی زۆری هەیە تەمەنیش کەمتر دەکاتەوە.
زانکان لە ئەمەریکا لێکۆڵینەوەیان لەسەر 19 وڵات و بە بەشداری 600 هەزار کەس، بۆیان دەرکەوتوە لە کاریگەری خواردنەوە کهولییەکان کاریگەری لەسەر تەمەنی مرۆڤ هەیە و تەمەنیش کورتر دەکاتەوە.
لەسەرەتای لێکۆڵینەوەکاندا هیچ کەسێک لەوانەی کە توێژیەوەکەیان لەسەر کردووە هیچ جۆرە نەخۆشیەکیان نەبووە و تەندروستییان زۆر باش بووە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی کات لە نێو لێکۆڵینەوەکاندا زیاتر لە 40 هەزار کەس لەوانە ژیانیان لە دەست داوە و مردون وە 39 هەزار کەسیشیان توشی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانی دڵ بوونە.
توێژینەوەکە دەڵێت ئەگەر بڕێکی کەمیش لە خواردنە کهولییەکان بخورێتەوە ئەوە کاریگەری خراپی هەیە بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ و ڕێژەی تەمەنیش کەمتر دەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە