پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق ئامادەیی ووڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرینگی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە