پەیامی کورد ... کۆریای باکوور دەبێ ساڵانە بڕی ١.٣ ملیار دۆلار بداتە واشینتۆن
لە بەرامبەر جێگیركردنی هێزەكانی لە نیمچە دوورگەی كۆریای باكوور بەمەبەستی بەرگریكردن لەو ناوچەیە، واشینتۆن داوا لە كۆریای باكوور دەكات بڕی ١.٣ ملیار دۆلاری پێبدات.ئاژانسی فەرمی یۆنهاپ سەر بە كۆریای باكوور رایگەیاند، بەرپرسێكی باڵا لە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ووتوویەتی "ووڵاتەكەی داوای ١.٣ ملیۆن دۆلار لە كۆریای باكوور دەكات، ئەوەش لە بەرامبەر هەماهەنگییە سەربازی و بەرگرییەكانی واشینتۆن لە نیمچە دوورگەی كۆریا، كە ساڵی رابردوو لەسەدا ٥٠ ئەو هەماهەنگییە زیادیكردوە".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكردوە، بەراورد بە داواكارییەكەی سەرەتایان كە بڕی پێنج ملیار دۆلار بوە، ئەو رێژەیەیان زۆر كەمكردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا كۆریای باكوور هیچ شتێكی نەكردوە.باسی لەوەشكردوە، كۆریای باكور داوایكردوە هەماهەنگییەكانی بە رێژەی لەسەدا ١٣ لە بڕە پارەی ٨٧٠ ملیۆن دۆلار زیادبكات بەپێی رێككەوتنی نێوانیان، بەڵام سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ئەو داواكارییەی ڕەتكردەوە، لە بەرامبەریشدا سیئۆل پێداگرە لە داواكارییەكەی.هاوكات دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوێنێ پێنجشەممە لەوبارەیەوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "كۆریای باكوور رەزامەندی دەربڕیوە بڕە پارەیەكی زۆرمان پێشكەشبكات، ئێمەش ئەوە دەنرخێنین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە