موستەفا کازمی و ئێمانۆئیل ماکرۆن کۆبوونەوەکانیان دەستی پێکرد

موستەفا کازمی و ئێمانۆئیل ماکرۆن کۆبوونەوەکانیان دەستی پێکرد

پەیامی کورد     ...    موستەفا کازمی و ئێمانۆئیل ماکرۆن کۆبوونەوەکانیان دەستی پێکرد

کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئێمانۆئیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پاریس دەستیپێکرد.

کۆبونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژان کاستێکس، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لە پاریس دەستیپێکرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی موستەفا کازمی و ژان کاستێکس، هاوتا فەڕەنسییەکە دەستیپێکردوە و لە ئێستا لە کۆبوونەوەدان.
هیشام داوود، راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاندوە، لەسەردانەکەی کازمی دا هەریەکە لە پارێزگاری بانکی ناوەندی، وەزیری دارایی  و چەندین گەورە بازرگانی دیاری عێراق یاوەری سەردانەکەی موستەفا کازمی دەکەن بۆ ئەورووپا بەمەبەستی باوەڕپێهێنان بەو ووڵاتانە کە عێراق لەسەر ئاڕاستەیەکی درووست هەنگاو دەنێت کە ئاڕاستەی گەشەکردن و بوژانەوەی ئابورییە، بەوەش بەشێکی سەرەکی سەردانەکە پرسی ئابووری دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق بۆ ساڵانێکی زۆر گەمارۆی بەهۆکاری سیاسی و سەربازی لەسەر بوە و لەئێستادا ووڵات لەجێگەی بوونی مەترسی، بوەتە هۆکارێکی ئەرێنی و بێلایەن لەهاوکێشەکانی ناوچەکەدا، ئەوەش وایکردوە حکوومەتی ئێستای عێراق لە پاڵ بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی، هەنگاوی فراوان بۆ درووستکردنی پەیوەندی ئابووری و وەبەرهێنان لەگەل چەندین ووڵاتی جیهان درووست بکات و پرسی ژێرخانی ووڵات، کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی لەو تەوەرانەن کەلەپاڵ سەردانە سیاسییەکاندا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەسەردانەی کازمیدا بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا و پەیوەست بە پرسی ئابووری درووستکردنی میترۆی بەغدا، درووستکردنی فڕۆکەخانە لە چەند پارێزگایەک و پرسی ژێرخانی ووڵات، کشتوکاڵ، بازرگانی و پیشەسازی تاوتوێ دەکرێن، بەڵام پرسی سود وەرگرتن لە ووزەی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی تائێستا بەجدی باسنەکراوە و ئەو بابەتەش وردەکاری زیاتری پێویست دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە