پەیامی کورد ... وێنەگرێکی کورد لە مەجارستان خەڵاتی بەدەست هێنا
وێنەگر و دەرهێنەریکی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وێنەی لە مەجارستان بەدەستهێنا.
“خالید فەرەجزادە”، هونەرمەندی وێنەگر و دەرهێنەری خەڵکی شاری سەقز توانی لە ٢٣هەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدەست بهێنێت.
لەو فێستیڤاڵەدا ٥٣ وڵات بە ٢٩٨ بەرهەمەوە بەشدار بوون و ١٩ وێنەگر توانیبویان بگەنە بەشی سەرەکی.
خالید فەرەجزادە بە کۆمەڵێک وێنەی کولتووری کوردستان و وێنەی شوێنی ژیانی منداڵان، پلەی یەکەمی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا و خەڵاتی فێستیڤاڵەکەی بۆخۆی دەستەبەرکرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە