تەرمی ٢٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی ئەفریقا دۆزرایەوە

تەرمی ٢٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی ئەفریقا دۆزرایەوە

 

پەیامی کورد ... تەرمی ٢٠ کۆچبەر لە ئاوەکانی ئەفریقا دۆزرایەوە

 

حکوومەتی تونس ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو تەرمی ٢٠ کۆچبەری ئەفریقییان لە كەناراوەكاندا دۆزیوەتەوە كە بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەیانەوە خنكاون.

 

تەرمەكان لە نزیک سنووری شاری سەفاقس دۆزراونەتەوە و چواریان ژنی دووگییان بوون، لە هەمان ناوچەشدا پێنج كۆچبەریان ڕزگاركردووە.

 

محەمەد بن زەکری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تونس ڕایگەیاند، “بەلەمەکانی پاسەوانانی سەر سنوور و ماسیگرەکان تەرمەکانیان دۆزیوەتەوە و تەنها پێنج كۆچبەر ڕزگاریان بووە و یەكێكیان لە نەخۆشخانە هەڵهاتووە، پۆلیسی كەناراوەكانیش بەدوای 13 كۆچبەری بێسەروشوێنبوودا دەگەڕێن.

 

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تونس لەبارەی ژمارەی سەرنشینانی بەلەمەكەوە ئاشكرایكردووە کە ژمارەیان نزیکەی ٤٠ کەس بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە