پەیامی کورد ... بڕیارنامە ... سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت تاپۆ دەکرێن
به‌ڕێوبەری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگەیاند : بڕیار دراوه سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌ت، كه ژماره‌یان ١٠٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه، تاپۆ بكرێن و هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره بكه‌ن بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانیان و ئه‌و بڕیاره‌ش هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێوبەری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، سامان عاره‌ب، به‌ڕێوبەری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگەیاند : "مه‌به‌ستمان له‌و بڕیاره‌ی بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كان ده‌رچووه، تاپۆکردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه، كه نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه، ئه‌وانه به هەماهەنگی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان تاپۆ ده‌كرێن و هاووڵاتییانی خاوه‌ن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌بنه خاوه‌ن تاپۆ و سه‌نەدی خۆیان و هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كرێت تاوه‌كو خانووه‌كان تاپۆ ده‌كرێن."
سامان عاره‌ب گوتیشی: "دەر‌باره‌ی قه‌رزه‌كانیش نیشانه‌ی گلدانه‌وه له‌سەر هاووڵاتیان دا‌ده‌نرێت، یاخود هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ڕێك دەكه‌ون و كۆمپانیاكانیش له نرخدا داشكاندیان بۆ ده‌كەن."
به‌ڕێوبه‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر باسی له‌وه‌ش كرد: "بڕیاره‌كه ده‌رچووه و لیژنه‌ی بۆ پێک هێنراوە و له زووترین كاتدا خه‌ڵك ده‌توانن ده‌ست به مامه‌ڵه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونانه تاپۆ بكرێن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵك یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونیان به‌ناو بێت و دڵنیا بن كه مافیان ناخورێت."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەگەر کەسێک بە دوای کارەکانیدا نەچێت، لە داهاتوودا خۆی بەرپرسیار دەبێت و بڕیارەکەش تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
ڕوونیشی كرده‌وه: "هاووڵاتییان ده‌توانن سه‌ردانی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبه‌ره بۆ تۆماركردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌ست به مامه‌ڵه بكه‌ن."
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیاری دابوو كه سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی پڕۆژه‌كانی سه‌ر به كه‌رتی وه‌به‌رهێنان لەسه‌ر هاووڵاتییان و خاوه‌نموڵكه‌كان تاپۆ بكرێن، ئێستا ئەو بڕیاره جێبه‌جێ دەكات و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانن سوود له‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونانه ببینن، كه له كۆمپانیاكانیان كڕیوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە