پەیامی کورد … لە شەڕەکەی ناحیەی هەریر کەسێکی دیکە کوژرا
دوای ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دوو کەسی یەک بنەماڵە لە ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاو له سنوری پارێزگای ههولێر کوژران، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر رایگەیاند، تائێستاش شەڕی نێوان هەردوو بنەماڵەکە بەردەوامە و کەسێکی دیکەش کوژراوە.
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی بە کەناڵی رووداوی راگەیاندوە، شەڕەکە بەردەوامە و هەموو هێزەکانیان لەسەر هێڵن تاوەکو کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن بەتایبەت کە رووداوەکە بەهۆی "کێشەیەکی پێشووترەوە روویداوە."
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەرووداوەکەدا سێ کەس کوژراون و ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس بریندارن، بەڵام دیاری نەکرد چەند کەسن.
هاوکات محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، رایگەیاند" دوو تەرم گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، دیاربوو رووداوەکە کوشتن بوو دواتر تەرمەکان بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادای هەولێرکران."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە