پەیامی کورد ... یەکیتی دوای خاکفرۆشی و مرۆڤ فرۆشی مۆزایەدەی هەوڵدان بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال دەکات
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێکی بلاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكرێته‌وه و ژیانێكی باشتر و شایستەیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت، له ئاستی نێودەوڵەتیش هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیامێکدا لە ساڵیادی 32 ساڵەی جینۆسایدی ئەنفال رایگەیاندوە، "له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق لە (نیسانی 2003) له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، كه‌یسی ئه‌نفال وه‌ك تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و جینۆساید ناسێندرا، به‌شێك له تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی تاوانه‌كه‌ش سزادران، به‌ڵام هێشتا ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمان له‌م ڕوه‌وه كۆتایی نه‌هاتوه و پێویسته ته‌واوی تۆمه‌تباره داواكراوه‌كان ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن و ڕێكاره یاساییه‌كانی تری كه‌یسه‌كه ته‌واوبكرێ".
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكرێته‌وه و ژیانێكی باشتر و شایستەیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێت، له ئاستی نێودەوڵەتیش هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی ئه‌نفال.
بۆ یادی ئەنفال یەکێتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
دەقی بەیاننامەکە؛
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
بۆ یادی (32) ساڵه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفال
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له درێژه‌ی سیاسه‌تی دڕاندانه‌یدا بۆ قڕكردن و پاكتاوی نه‌ژادی گه‌لی كوردستان، رژێمی به‌عسی فاشیی به‌سه‌رۆكایه‌تی (سه‌دام حسێن)ـی دیکتاتۆر، به پێی نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازی و به‌هه‌شت قۆناغ، پرۆسه‌ی تاوانه‌كانی ئه‌نفالی به‌رێوه‌برد كه سه‌رئه‌نجام به‌هۆیه‌وه (182) هه‌زار مرۆڤی مه‌ده‌نی و بێتاوانی كورد، له ژن و مناڵ و گه‌نج و پیر و په‌ككه‌وته، دوای ڕاپێچكردنیان بۆ زیندانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی زۆر، زینده به‌چاڵكران و به‌شێكی زۆریشیان تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره ، ڕژێمی به‌عس مه‌رامی له ئه‌نجامدانی ئه‌نفال، به ته‌نها سه‌رنگومكردنی ده‌یان هه‌زار مرۆڤی مه‌ده‌نی نه‌بوو به‌ڵكو زیاتر لە (5000) گوندی ڕوخاند و ژێرخانی ئابوری كوردستانیشی هه‌ڵته‌كاند و ویستی پرۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌رحیل و گۆڕینی دیموگرافیای كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی تر ته‌واو بكات.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق لە(نیسانی 2003) له‌دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، كه‌یسی (ئه‌نفال) وه‌ك تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی و جینۆساید ناسێندرا و به‌شێك له تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كانی تاوانه‌كه‌ش سزادران ، به‌ڵام هێشتا ئه‌ركی هه‌موولایه‌كمان له‌م ڕووه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه و پێویسته ته‌واوی تۆمه‌تباره داواكراوه‌كان ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن و ڕێكاره یاساییه‌كانی تری كه‌یسه‌كه ته‌واوبكرێ ..
هەروەک پێویستە قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی و مادی وارسی ئه‌نفالكراوه‌كان بكرێته‌وه و ژیانێكی باشتر و شایستەیان بۆ ده‌سته‌به‌ربكرێ ، له ئاستی نێودەوڵەتیش هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانی (ئه‌نفال) ، ئێستا دوای زیاتر له سێ ده‌یە، یادی ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه و ئازیزه ئه‌نفالكراوه‌كانمان ده‌كه‌ینەوە ، سڵاوی وه‌فا و ئه‌مه‌ك ده‌نێرین بۆ ڕوحی پاكی ئه‌نفالكراوه‌كان و له‌ئاست خۆڕاگری و ئازاری قووڵی كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیاندا ، سه‌ر داده‌نەوێنین و ڕایده‌گه‌یه‌نین: کە هه‌رگیز قوربانی و ئازاری به‌سوێی (ئه‌نفال) له یاد ناكه‌ین ، به‌ڵكو ده‌یكه‌ینه هه‌وێنی جۆشدانه‌وه‌ی زیاتری خه‌باتمان بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و مافه ڕه‌وا ده‌ستوری و دیموكراسییانه‌ی كه ده‌یان هه‌زار شه‌هید و ئه‌نفالكراو له‌پێناویدا گیانی خۆیان به‌خشی ..
به‌داخه‌وه، ئه‌مساڵ یادی (32) ساڵه‌ی ئه‌نفال ، هاوكاتی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (كۆرۆنا)یه و به‌هۆی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، ناتوانرێ چالاكی و مه‌راسیمی پڕ شكۆ بۆ یاده‌كه ئه‌نجام بدرێ ، به‌ڵام ئه‌م تاوانه هه‌میشه له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز ئازیزه ئه‌نفالكراوه‌كانمان و خۆڕاگری و ئازاری قووڵی كه‌سوكاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان له‌یاد ناكرێ و بۆ هه‌میشه به‌زیندووێتی ده‌مێنێته‌وه ..
- سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌نفال
- سڵاو له خۆڕاگری كه‌سوكاری سەربەرزی ئه‌نفالكراوه‌كان
- ڕوو ڕه‌شی بۆ ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كانی ئه‌نفال.
- سه‌ركه‌وتن بۆ ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
13/4/2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە