پەیامی کورد ... ترامپ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی دوورخستەوە
دۆناڵد ترەمپ مارک ئیسپەری وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دوور خستەوە و کەسێکی دیکەی لە شوێنەکەی دانا.
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریداوە بەوەی مارک ئیسپەری وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە و لە جێگاشی کریستۆفەر میلەری بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بخاتە جێگای.
لەو بارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا نووسیویەتی، "کریس کاری باش دەکات، کۆتایی بە راژەکەی مارک ئەسپەر هێنرا، دەمەوێت سوپاسی بکەم بۆ ئەو خزمەتەی کردوویەتی."
لە تویتێکی دیکەشدا ترەمپ نووسیویەتی، "خۆشحاڵم رایبگەیەنم کریستۆفەر میلەری بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بۆ روبەڕوبوونەوەى تیرۆرم وەک وەزیری بەرگریی وڵات بە وەکالەت راسپاردووە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە