پەیامی کورد... عێراق و ئێران یاداشت نامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین واژۆ کرد
وەزیری ژینگەی عێراق، جاسم فەلاحی لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، عەلی سەلاجیقە یاداشت نامەیەکی لێکتێگەیشتنیان، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین واژۆ کرد.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە کە جاسم فەلاحی و عەلی سەلاجیقە یاداشت نامەیەکی لێکتێگەیشتنیان، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆڵبارین واژۆ کردووە.
ئاژانسەکە زانیاری زیاتری لەو بارەییەوە نەخستووەتە ڕوو، بەتایبەتیش لەبارەی شوێنی واژۆ کردنی یاداشت نامە لێکتێگەیشتنەکە.
پێشتر حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە هەوڵەکانی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر ئاستیی هەرێمیی لەبارەی خۆڵبارین و گۆڕانی ئاووهەوا خستووەتە گەڕ و ئاماژەی بەوەیش دابوو، عێراق گفتوگۆی چڕی لەگەڵ ئێران لەبارەی گۆڕانی ئاووهەوا ئەنجام دەدات کە ڕەنگدانەوە و لێکەوتەی مەترسیی لەسەر ئاو، بە بیابانبوون، خۆڵبارین، کۆچکردن و ئاسایش لەناو وڵاتاندا هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە