پەیامی کورد … پارتی بارەگاكانی دەباتەوە بۆ موسڵ
دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عيراق، پارتی دیموكراتی كوردستان بەنیازە بارەگاكانی لە موسڵ بكاتەوە.
عەلی خەلیل بەرپرسی لقی 14ی پارتی لەموسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە، پێش پرۆسەی هەڵبژاردن پارتی بارەگای لیژنەی ناوچەی موسڵی گواستەوەو ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن بارەگای لق و هەمو بارەگاكانی دیكەی سەر بە حزب بگوازنەوە بۆ ناو شاری موسڵ، چونكە لە دوای داگیركاریی ئەو شارە لەلایەن داعشەوە ئەوان بارەگایان نەماوە.
بەرپرسەكەی پارتی وتوشیەتی: چاوەرێی پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق دەكەن و دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ بارەگای لق و ئۆرگانەكانی دیكە دەبەنەوە سەنتەری شاری موسڵ.
عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: گەڕانەوەی پارتی كاریگەریی لەسەر گەڕانەوەی خەڵكی شارەكە دەبێت بەتایبەتی گەڕانەوەی كوردانی موسڵ، چونكە خەڵكی زیاتر دڵنیا دەبێت لە ژیانی لەبەر ئەوەی پارتی لە دوای دامەزراندنیەوە پێگەیەكی بەهێزی لە موسڵ هەبوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە