تەندروستی جیهانی: گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا زۆر كەمیكردووە .

تەندروستی جیهانی: گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا زۆر كەمیكردووە  .

پەیامی کورد… تەندروستی جیهانی: گیانلەدەستدان بەكۆرۆنا زۆر كەمیكردووە

 

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی (WHO)، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوباتی 2021 رایگەیاند: لەماوەی ئەم هەفتەیەی دواییدا ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا تا رادەیەكی زۆر كەمیكردووە.

 

رێكخراوەكە لەمیانی راپۆرتیكیدا كە لەپێگەی خۆی بڵاویكردوەتەوەو PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە، راشیگەیاندووە: هەفتەی رابردوو، 81 هەزار حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان تۆماركرابوون، بەراورد بەهەفتەی پێشووتر ژمارەكە بەڕێژەی 10% كەمتریش بووە.

 

هەروەها لەهەفتەی رابردوودا، ژمارەی توشبوون بەكۆڤید-19 بەراورد بەهەفتەی پێشووتر، بەڕێژەی 16% كەمیكردووەو ژمارەكە گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 700هەزار كەس.

 

هاوكات، بەپێی پێدراوەكانی رێكخراوەكە، نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و باشووری ئەفریقیا و بەڕازیل بەردەوام لەبڵاوبوونەوەدایەو ئەمەش نیگەرانی زۆری دروستكردووە.

 

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژەش دەكات كە ڤایرۆسە گۆڕاوەكەی بەریتانیا بە 94 وڵاتدا بڵاوبوەتەوەو ئەوەی باشووری ئەفریقیاش 46 وڵاتی گرتۆتەوەو جۆری بەڕازیلییەكەش بە 21 وڵاتدا تەشەنەی سەندووە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە