یەکیتی داوای سیستەمی لامەرکەزی دەکات

یەکیتی داوای سیستەمی لامەرکەزی دەکات

پەیامی کورد     ...    یەکیتی داوای سیستەمی لامەرکەزی دەکات .

مەكتەبی سیاسی یەكیتی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لەگەڵ تیمی حزبەكەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بە گرینگییەوە باس لە سیستەمی لامەركەزی كراوە.
بەگوێرەی راگەێندراوێكی كۆبوونەوەكە، كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی لاهوور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكیتی بەڕێوەچوە و تێیدا بارودۆخی سیاسی و باری گوزەران و ژیانی هاووڵاتیان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و دۆخی نالەباری ناوچە كوردستانییە دابڕاوەكان و مەترسی سەرلەنوێی داعش و كاروباری ناوخۆی حزب بە ووردی تاووتوێكراون.
سەبارەت بە هەوڵەكانی شاندی حكومەتی هەرێمیش لە بەغدا، كۆبونەوەكە وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و كۆششی شاندەكە بۆ چارەسەری كێشەی موچە و شایستە داراییەكانی هەرێم، بە گرینگییەكی زۆرەوە لەسەر هۆكار و لێكەوتەكانی ئەو پرسە وەستاوە و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و پاراستنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی لەئێستادا بە ئەركی هەرە سەرەكی حكومەتی هەرێم داناو راشیگەیاند "نەبوونی و هەژاری بەرۆكی زۆرینەی خەڵكی كوردستانی گرتوە و بەداخەوە تا دێت بەرەو خراپتریش دەڕوات".
لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، بە گرینگییەوە باس لە سیستەمی لامەركەزی كراوە و مەكتەبی سیاسی یەكیتی پێداگری دەكات لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی وەك خۆی رێككەوتنی سیاسی نێوان یەكیتی و پارتی، كە لە كارنامەی كابینەی ٩ی حكوومەتدا جێگیركراوە و لەئێستادا بۆتە داخوازییەكی جەماوەری و ئەنجوومەنە هەڵبژێردراوەكان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە