بوومەلەرزەیەک دەڤەری ئورمیەی هەژاند

بوومەلەرزەیەک دەڤەری ئورمیەی هەژاند

پەیامی کورد ... بوومەلەرزەیەک دەڤەری ئورمیەی هەژاند

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٥ بە پلەی ڕیختەر شارەدێی "کۆتۆل"ی سەر بە قەزای خۆی لە پارێزگای ئورمیەی هەژاندووە.

لەمبارەوە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە بوومەلەرزەکە کاتژمێر٨:٢خولەکە بە کاتی ئێران لە شارەدێی کۆتۆل لە سنووری شاری خۆی لە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە.

ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران ئاشکرای کردووە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی پێنج کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە.

هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زانیارییەک بلاو نەکراوەتەوە.

شارەدێی کۆتۆل، لە سنووری پارێزگای ورمێ یەک لەو ناوچانەیە کە ساڵانە چەندین بوومەلەرزە تێیدا ڕوو دەدات و پار بەهۆی بوومەلەرزەیەکی بەهێزەوە زیانێکی زۆری مادی بە خانووی هاووڵاتییان کەوت و بە دەیان خانوو رووخان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە