رووسیا رێوشوێنی ئەمنیی لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئۆکرانیا گرتووەتەبەر

رووسیا رێوشوێنی ئەمنیی لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئۆکرانیا گرتووەتەبەر

پەیامی کورد... رووسیا رێوشوێنی ئەمنیی لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئۆکرانیا گرتووەتەبەر

بەهۆی قەیرانی نێوان رووسیا و کۆمپانیای ئەمنی ڤاگنەر، رووسیا رێوشوێنی ئەمنیی لە ناوچەکانی نزیک لە سنووری ئۆکرانیا گرتووەتەبەر .

سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، سێرگی سۆبیانین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام رایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا رێوشوێنە ئەمنییەکان لە مۆسکۆ توندتر کراون.

هەروەها پارێزگاری ناوچەی رۆستۆڤ، ڤاسیلی گۆلوبێڤ ئاماژەی بەوە دا بەهۆی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش، رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش گیراوەتەبەر و رایگەیاند: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەم نەچنە ناوەندی شارەکە و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە".

هاوکات پارێزگاری ناوچەی لیپێتسک، ئیگۆر ئارتامانۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە لە ناوچەکەدا رێوشوێنی زیاتر گیراوەتەبەر و رایگەیاند: "گرنگییەکی زیاتر بە ژێرخانەکان دەدرێت. ئامۆژگاریی دانیشتووان دەکەم کە گەشت بۆ باشوور و بەتایبەتی بۆ ناوچەی ڤۆرۆنیژ نەکەن".

ئیدارەی ڤۆرۆنیژ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کاروانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بە رێگای فیدراڵی M4دا دەڕۆن، بۆیە نابێت ئەو رێگایە لەلایەن خەڵکی سڤیلەوە بەکاربهێنرێت.

دامەزرێنەری کۆمپانای ڤاگنەر یەڤگینی پریگۆجین، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڤاگنەر هێلیکۆپتەرێکی لەسەر رێگای مۆسکۆ خستووەتە خوارەوە و رایگەیاند: "دووبارە هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە، هیچ کەس ناتوانێت لەناومان ببات، ئێمە ئامانجی خۆمان هەیە، ئامادەین بمرین، چونکە لەپێناو نیشتمان و گەلی رووسیا دەمرین، پێویستە گەلی رووسیا لەو کەسانە رزگاری بێت کە تەقە لە خەڵکی مەدەنی دەکەن، لە شاری رۆستۆڤ بە هێلیکۆپتەر تەقە لە خەڵکی مەدەنی کرا".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە