پەیامی کورد... شوێنهوارێكی سهردهمی ئاشورییهكان گهڕێنرایهوه عێراق
ئەمڕۆ یەکشەممە، 18_ی حوزهیران_ی 2023 ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنی پارچەیەک کەلەپوری شارستانی ئاشووری بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوو، کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە له مۆزەخانەی شارستانی سەدەکانی ناوەڕاست لە بۆلۆنیای ئیتالیا وهرگیراوهتهوه.
دواتر ڕێوڕەسمی ڕادەستکردنەکە سهرۆك كۆمار له كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جهختی له پێویستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی گەڕاندنەوەی شوێنەوارە کۆنەکان و بەردەوامبوون لە هەوڵەکانی هاریکاری لەم بارەیەوە لەگەڵ هەموو وڵاتانی برا و دۆستدا .
ههروهها وهزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان، ڕایگهیاند "هەر هەوڵێک بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارە کۆنەکانمان بۆ عێراق بێگومان هەوڵێکی ناوازەیە و ئەمە یەکەم جار نییە کە شوێنەوارە کۆنەکان بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق، چونکە شوێنەوارە کۆنەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لوبنان و میسرەوە گەڕێندراونەتەوە".
ئاماژهی بهوهش كرد "ئەمجارە لە ئیتالیاوە ئەم شوێنەوارە گرنگە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشورییەکان بۆ سەردەمی شەلمانەصری سێهەم، کەیەکێک لە ناودارترین پادشاکانی ئاشوری".
ئهوهشی خستهڕوو، ئەو پارچەیە زۆر گرنگە، چونکە دەقێکی شوێنەوارناسی ڕەسەنی لەسەری نووسراوەو وتی "ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی سروشتی خۆی لە مۆزەخانەی بەغدا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە