پەیامی کورد ... کۆبوونەوەکەی حزبەکانی پارتی و یەکیتی دواخرایەوە .
دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوە دواخراوەكەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی ئەنجامبدرێت، بەڵام دواخراوە بۆ كاتێكی نادیار.
بڕیاربوو دوێنێ كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتمانی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی یەكیتی لە هەولێر بەڕێوەبچێت، بەڵام بە هۆكارێكی نادیار شاندی پارتی بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون ، دواتر وا بڵاوكرایەوە، كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، بەڵام دووبارە كۆبوونەوەكە دواخراوەتەوە بۆ كاتێكی نادیار. سەرچاوەیەكیش ئاشكرای دەکات ، لەدوای دواكەوتنی كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی یەكیتی و پارتی، تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە.
سەرچاوەیەك لە یەكیتی نیشتمانی كوردستانەوە ڕایگەیاندووە ، دوای ئەوەی كۆبوونەوەی یەكیتی و پارتی رۆژی چوارشەممە ئەنجامنەدراو دواخرا، تائێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە.
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی "هۆكاری دواكەوتنی كۆبوونەوەكە ئەوەی ووتراوە گوایە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بوە، بەڵام تائێستا پەیوەندیمان پێوە نەكراوە كەی كۆبوونەوەكە دەكرێت".
بەهۆی گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان پارتی و یەكیتی بەهۆی ناردنی هێز بۆ زینی وەرتێ، مەكتەبی سیاسی پارتی دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك، داوای كۆبوونەوەی لە یەكیتی كرد، بەڵام دوای دووجار دواخستن، تائێستا دیارنییە كەی كۆبوونەوەكە ئەنجامدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە