سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی تورکیا لە عێراق کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی تورکیا لە عێراق کرد

پەیامی کورد... سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی تورکیا لە عێراق کرد

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەلی ڕەزا گۆنەی، باڵوێزی تورکیا لە عێراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی تازە و ئەو گەڵاڵەنامەیەش تاوتوێ کرا کە لە نێوان لایەنە کورد و سوننەکان و چوارچێوەی هەماهەنگیدا لەسەر بنەمای دەستوور ئامادە کراوە.

 

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی کرایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە