پەیامی کورد ... سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییه‌كانی فینله‌ندای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا و دووپاتی كرده‌وه كه هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر هه‌ر ماون، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان ناخوازێت عێراق ببێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكییه‌كان و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری عێراق ده‌دات.
له دیدارێكدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٦/٠١/٢٠٢٠ له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فیسا هاكینین باڵیۆزی فینله‌ندا له عێراق، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی فینله‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاری نوێیدا و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فینله‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه هاكینین باسی سه‌ردانی خۆی بۆ هێزه‌كانی فیلنه‌ندا وه‌ك به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانی دژی داعش له هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌رده‌وامی هاوكاری ووڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یماندا بۆ یارمه‌تیدانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه.
تاوتوێكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی عێراق، جێبه‌جێكردنی داوای خۆپیشانده‌ران، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بە دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ڕه‌وشی ئابووری و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كه زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە