پەیامی کورد ... نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ١٤ی ٠٥ی ٢٠٢١ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆوەبینی، پاش ئەوەی دوێنێ نزیکەی ٣%ی نرخەکەی لەدەستدا، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردووان بەهۆی ڤیرووسی کۆرۆنا لە هیندستان، کە یەکێکە بەکارهێنەرە سەرەکییەکانی نەوت لە جیهاندا.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو ٢٢ سەنت یان ٠.٣% دابەزی و بە ٦٦.٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی خاوی تەکساس یش ١٤ سەنت یان ٠.٢%ی بەهای خۆی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە ٦٣.٦٨ دۆلار.
بەرزکردنەوەی ڕێژەی قازانج بە زۆری دۆلاری ئەمریکی بەهێز دەکات، کە بە پێچەوانەوە فشار دەخاتە سەر نرخی نەوت و دەبێتە هۆی گرانکردنی نەوتی خاو بۆ هەڵگرانی دراوی دیکە.
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا لە هیندستان ٣٤٣ هەزار و ١٤٤ حاڵەتی ڤیرووسی نوێی CORONA تۆمارکراوە و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتوەتە زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەس، هاوکات ژمارەی مردووان ٤ هەزاری دیکە زیادیکردوە.
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لەم هەفتەیەدا پێداویستی سووتەمەنی لە وڵاتەکەدا بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، دوای ئەوەی نزیکەی هەفتەیەک پاش هێرشێکی سایبری بۆ سەر هێڵی سووتەمەنی بەنزینخانەکان لە تەواوی باشووری ڕۆژهەڵاتی ووڵاتەکەدا روبەڕوی کەمی سووتەمەنی بوونەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە