ئیلام/ پیاوێک ژن و دوو منداڵەکەی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئیلام/ پیاوێک ژن و دوو منداڵەکەی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پەیامی کورد ... ئیلام/ پیاوێک ژن و دوو منداڵەکەی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام، بەهۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بە چەکی تاپڕ، ژن و دوو منداڵەکەی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.

 

پێگەی هەواڵی پۆلیسی ئیلام، لە هەواڵێکدا لەزاری فەرماندەی پۆلیس (ئینتزامی)ی ئەو شارەوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو رووداوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە رووی داوە.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن ئەو هاووڵاتییە، فەرمانبەری بانک بووە و پاش ئەو رووداوە لە بانک، واتە لە شوێنی کارەکەی ئامادە بووە و هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانکەکە کردووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە