حەوت بومەلەرزە لە ماوەی یەك مانگدا لە هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارکراوە

حەوت بومەلەرزە لە ماوەی یەك مانگدا لە هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارکراوە

پەیامی کورد... حەوت بومەلەرزە لە ماوەی یەك مانگدا لە هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارکراوە

راپۆرتێكی فەرمی دەڵێت، “لە ماوەی مانگی نیسانی رابردوودا، حەوت بومەلەرزە لە كەركوك، خانەقین و واست روویانداوە.

بەپێی راپۆرتەكە كە دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لەو ماوەیەدا بومەلەرزە لە باشوور و خۆرئاوای عێراق رووینەداوە و پلێتەكانی زەوی جێگیربوون، هەموو بومەلەرزەكان لە خۆرهەڵات و باكووری خۆرهەڵات تۆماركراون.

لەبارەی گوڕی بومەلەرزەكانی مانگی رابردووەوە، دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ئاشكرایكردووە، لە نێوان 2.5 بۆ 4.6 پلەی پێوەری رێختەردا بوون و زیانی گیانییان لێنەكەوتووەتەوە.

هاوكاتی راپۆرتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك لە نێوان کەلار و قەسرشیرین روویدا كە گوڕەكەی (4.9) پلەی پێوەری رێختەر بووە، بومەلەرزەكە بە قووڵایی (10) کیلۆمەتر لە ژێرزەویدا بووە و چەقەكەی (25) کیلۆمەتر له ناوەندی قەزای کەلارەوە دووربووە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە