لە شارباژێڕ سەدان دۆنم سووتان و سێ هاوڵاتی بەو هۆیەوە دەستگیركران

لە شارباژێڕ سەدان دۆنم سووتان و سێ هاوڵاتی بەو هۆیەوە دەستگیركران

پەیامی کورد... لە شارباژێڕ سەدان دۆنم سووتان و سێ هاوڵاتی بەو هۆیەوە دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە شارباژێڕ سەدان دۆنم سووتان و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیركران كە گومانیان لێ دەكرا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەبن .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: لە چیاكانی سنوری گوندی ( بێورێ )ی سەر بە قەزای چوارتا ئاگرێك كەوتەوە كە بووە هۆی سوتانی نزیكەی ( ٣٠٠ ) دۆنم دارستان و پوش و پاوان ، بە هەوڵی مەفرەزەیەك لە كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و بەرگری شارستانی قەزای چوارتا و دانیشتوانی ناوچەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ كرا .

ئەوەشی خستەڕوو: هەروەها لە بەرواری ٢٠٢٣/٧/١ لە سنوری گوندی (كانی سارد )ی ناحیەی سیتەك ئاگرێكی دیكە كەوتەوە ، بە ماوەیەكی كەم مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی ئاگرەكەو بە هاوكاری ئاگر كوژێنەوەی سیتەك و هاووڵاتیان توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن ،
ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی ئاگرەكەوە ( ٥ ) دۆنم پوش و پاوان باخێك سووتان و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیركران كە گومانیان لێ دەكرا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەبن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە