پەیامی کورد … داعش هێڵی كارەبای نێوان موسڵ و كەركوكی پچڕاند
لە هێرشێكیدا رێكخراوی چەکداری داعش بۆ سەر هێڵی كارەبای نێوان كەركوك و موسڵ، هێڵی كارەبای ناوچەكە بۆ ماوەی ١٦ كاتژمێر پچڕا.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی كۆمپانیای دابەشكردنی كارەبای موسڵ، بەهۆی ئەو هێرشەی داعش لە نزیك شارۆچكەی گەیارەی سەر بە موسڵ ئەنجامی داوە، زیانێكی زۆر بە هێڵەكانی كارەبای ئەو ناوچەیە گەیشتووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە ژمارەیەكی زۆر لە تیمەكانی تەكنیكی بۆ چاككردنەوەی ئەو هێڵانە نێردراون تا بتوانن دووبارە كارەبا بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە.
هەر پەیوەست بەو كردەوە تیرۆریستیانە بۆ سەر تاوەرەكانی كارەبا، ئەمڕۆ هەینی نیهاد محەمەد وتەبێژی پۆلیسی دیالە راگەیاند، تیرۆریستانی داعش تەواوی تاوەرە كارەباییەكانیان لە سنووری دیالە خستووەتە مەترسیەوە، بۆیە هێزە ئەمنیەكان چاودێری تاوەرە كارەباییەكان دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە