داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

پەیامی کورد... داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

گرووپە چەکدارەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و شەڕ و پێکدادان ڕووی داوە و کوژراو و بریندار هەیە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و لە شەڕ و پێکدادانێکدا کوژراو و بریندار هەیە.

هێرشی یەکەم بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانی فەوجی دووی لیوای (١٨) سەر بە فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی بووە لە ناوچەی وادی زغێتون سنووری ناحیەی ڕەشاد و لەو هێرشەدا مفەوزێک کوژرا بەناوی (حەیدەر وەحید) و دووی دیکەش برینداربوونە.

هێرشی دووەم بۆ سەر هێزەکانی سوپای عێراق لە سنووری دیالە و لە پاش شەڕ و پێکدادان دوو سەرباز کوژران بە ناوەکانی (حەفزی عەبدولسەلمان) و (موحەمەد قاسم جەیاشی).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە