پەیامی کورد … داعش لە گوڵاڵە دوو هاوڵاتیی ڕفاند
لە دوو گوندی ناحیەی گوڵاڵەی سەربە قەزای خانەقین چەکدارانی داعش دوو هاوڵاتییان ڕفاند.
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندەكانی ئوم حونتە و قەڵا-ی سەربە ناحیەی گوڵاڵە چەکدارانی داعش هێرشێکیان ئەنجامدا و لە هەریەك لەو گوندانە هاوڵاتییەكیان ڕفاندوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی سنوورەکە بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو دوو هاوڵاتییەی ڕفێنراون یەکێکیان خەڵکی گوندی قەڵایە و ناوی یاسر عامر-ە، ئەوی دیکەشیان خەڵکی گوندی ئوم حونتەیە و ناوی عەلی فەرەج-ە.
دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە خانەوادەی ڕفێنراوەکان بەدوای چەکدارەکانی داعشدا ڕۆیشتوون بەمەبەستی سۆراغی چارەنووسی ئەو دوو هاوڵاتییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە