پەیامی کورد ... ئەو مزگێنییەی کە ئەردۆغان سەبارەت بە شەهیدبوونی یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە بڵاویکردەوە درۆ بوو .
پەکەکە هەواڵی کوژرانی نوورەدین سۆفی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە سەر بە سووریای ڕەت کردەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای بلاوبوونەوەی هەواڵی شەهید کردنی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە لەلایەن تورکیاوە ، پەکەکە ش بەیاننامەکەی ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ی دەربارەی ئەم هەواڵە و کوژرانی فەرمانداری پێشووی هەپەگە نوورەدین سۆفی ڕەت کردەوە و بە درۆ و ناڕاستی ناو برد .
باڵی لەشکری پەکەکە هێزەکانی پاراستنی گەلە " هەپەگە " سەبارەت بە بابەتی بەیاننامەی بڵاوکراوە لە دژی هێزەکانی ئەوان و فەرماندەرییەکەیان ڕایگەیاند و بلاوکردەوە کە ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی یەوە . دەبێ خەڵکی ئێمە باوەڕ بە ئەو هەواڵانە نەکەن کە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتی ڕەوانی دا ڕادەگەێندرێن و ئامادەکارییان بۆ دەکرێت .
تورکیا گوایە ئەم گرتە ڤیدییەی کە بلاویکردووەتەوە شوێنی جیگیر بوونی نوورەدین سۆفی دەکاتە ئامانج
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە