پەیامی کورد ... د . بەشیر حەداد : هیوای دەرئەنجامی باش دەخوازین بۆ شاندی هەرێم لە بەغدا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێ، حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقمان له نایاساییبوونی بڕیاری ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كردووەته‌وه، ئومێد ده‌كه‌ین شاندی هه‌رێم به ئه‌نجامی باشەوە بگه‌ڕێنه‌وه .
د. به‌شیر حه‌داد، ڕایگەیاند : "ئێستا شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدان و به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه‌كانیان، ئه‌م سه‌ردانانه‌ش زۆر گرنگن بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه درووست ده‌بن له نێوان هه‌ردوولا و، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بوار به خه‌ڵكانێك نه‌درێ قسه بكه‌ن، ئێستاش به شێوه‌یه‌كی گشتی عێراق تووشی كێشه‌ی گه‌وره بووه و، ده‌نگی شۆڤینییه‌كانی هه‌رده‌م نه‌یار و ناحه‌زی هه‌رێمی كوردستانن به‌رز بووەته‌وه له په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ش."
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیشەوە، به‌شیر حەداد، گوتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سیاسییه، نه‌ك ته‌كنیكی و یاسایی، له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه‌ی كراوه نایاساییه، وه‌كوو جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان نووسراوێكی فه‌رمیمان كردووه بۆ حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و ئاماژه‌مان به نایاساییبوونی بڕیاره‌كه كردووه و داوامان كردووه به زووترین كات به‌شی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت و سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمیش زیاتر بۆ ئه‌و پرسه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له ڕێككه‌وتنی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت، كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێشتر و ئێستاش ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به مه‌رجی شایسته و مافه‌كانی هه‌رێم پارێزراو بێت."
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌شڵێت: "ئومێد ده‌كه‌م شانده‌كه به ئه‌نجامی باشەوە بگه‌ڕێنه‌وه و ڕێككه‌وتن بكرێت، چوونكه به‌غدا و هه‌رێم پێویستیان به یه‌كتری هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا نییه ئه‌و گرژیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست بێت.''
به‌شیر حه‌داد، زیاتر گوتی: "زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له ڕێگای په‌رله‌مانتاره‌كانیانه‌وه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا خراپ بكه‌ن و ئه‌و هه‌موو شكسته‌ی خۆیان كه له 17 ساڵی حوكمڕانیدا تووشی عێراقیان كرد بخه‌نه ئه‌ستۆی هه‌رێم و خۆشیان باش ئه‌وه ده‌زانن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە