دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد دەرکرد

دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد دەرکرد

پەیامی کورد... دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كورد دەرکرد

 

دادگای پێداچونەوەی عێراق بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی ناوچەی تاڵەبانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركرد.

 

به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای پێداچونەوەی عێراق، شكست به‌هەوڵێکی عەرەبه‌ هاوردەكانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك هێنراوه‌ بۆ داگیرکردنی سێ هه‌زارو 389 دۆنم زه‌وی ناوچه‌ی تاڵەبان.

 

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ موڵكی كوردانی ناوچه‌ی تاڵه‌بانن لەسنوری قەزای داقوقی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ ئه‌مجاره‌ش هه‌وڵی ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه‌ پوچەڵکرایەوەو دادگای پێداچونەوە بڕیارەکەی لەبەرژەوەندی جوتیارانی كوردی سنورەکە ده‌ركرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە