١٠٠ پڕۆژەی دیکە دەکەونە واری جێبەجێ کردنەوە

١٠٠ پڕۆژەی دیکە دەکەونە واری جێبەجێ کردنەوە

پەیامی کورد  ...  بڕیارە هەفتەی دابێ لیستێكی دیكەی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە بۆ جێبەجێكردن ڕەوانەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانیش ئاشكرای كرد، نزیكەی ١٠٠ پڕۆژە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەونە واری جێبەجێكردنەوە.

زانا عوزێری، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت: "هەفتەی داھاتوو لیستێكی دیكەی پڕۆژەكان لە بواری  ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە وەزارەتی پلاندانانەوە دەگاتە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ ئەوەی لە مانگەكانی داھاتوودا بكەونە واری جێبەجێكردنەوە، كە ژمارەیان نزیكەی ١٠٠ پڕۆژە دەبێت و ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، پێشتریش پلان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكان دانراوە و لە لایەن وەزارەتی پلاندانانیشەوە پەسەند كراوە."

بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، ڕایگەیاند : "پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژانە تەرخان كراوە و ھیچ كێشەیەك لە دابینكردنی پارەدا نابێت، چوونكە ئێمە پێشبینی دەكەین ئەمساڵ ڕەوشی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر باشتر بێت و ساڵی ڕابردووش ھەندێ پڕۆژەمان دەست پێ كردەوە".

لەبارەی پڕۆژەی ستراتیژییەوە، عوزێر ڕوونی كردەوە: "پڕۆژەی ستراتیژییش لە پلانی وەزارەتدا ھەن، وەك ڕێگەی سەرەكی ھەولێر_دھۆك، كە ئێستا لە ناحیەی ڕۆڤیا كاری تێدا دەكرێت بۆ پردی گۆپالە و لە ھەولێریش دەست پێ دەكات، كۆمپانیای ٧٧یش بڕیاری داوە ھەر ئەمساڵ پردی گۆپالە تەواو بكات."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە