نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەری کورد لە سنووری بیلاڕووسیا – پۆڵەندا گیریان خواردووە و داوای هاوکاری بەپەلە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دەکەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە چەند رۆژی رابروودا چەند کۆچبەرێك له سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا بەهۆی برسیەتی و سەرماوە گیانیان لەدەستداوە، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی خراپی هه‌ڵسووكه‌وتی پۆلیسی ووڵاتی بیلاڕووسیا و پۆڵەنداوە به‌مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له سنوور به‌زاندنی ئه‌و كۆچبه‌رانه، ده‌ست و قاچی چه‌ند كۆچبه‌رێكیان شكاندووه و به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش هه‌یه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە