دەمیرتاش : ئەردۆگان بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی خۆی منی لە زیندان هێشتوەتەوە بەڵام ئێمە سەردەکەوین

دەمیرتاش : ئەردۆگان بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسی خۆی منی لە زیندان هێشتوەتەوە بەڵام ئێمە سەردەکەوین

دمیرتاش لە زیندانەوە ڕایگەیاند: جگه لە ئەردۆگان هەموو بەربژارەکانی تورکیا لە من پشتیوانی دەکەن، ئەوان بۆچوونی ئایدۆلۆژیکی خۆیان لابردووە، ئەردۆگان منی تەنیا بۆ ئەوی بە ئامانجی سیاسی خۆی بگات لە زیندان هێشتووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەلاحەدین دمیرتاش، بەربژاری سەرۆک کۆماری هەدەپە لە تورکیا یادداشتێکی سەبارەت بە هەڵبژاردن لەم ووڵاتە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو کردەوە.

ئەو نووسی: منیان لە دوورترین شوێنی تورکیا زیندانی کردووە تاکوو لە ماڵ و منداڵ و شارە کوردییەکان دوور بخرێمەوە. هەدەپە زیاتر لە ٦ ملیۆن دەنگی لە دواین هەڵبژاردن بەدەست هێنا و ئەوان لەمە توڕەن.

دمیرتاش هەروەها ووتی : حکومەتی ئاکەپە تورکیا و خەڵکی تورکیا لە لێواری قەیرانێکی سیاسی و ئابووری هەتاهەتایی داناوە. هموو ئەمانەش بە هۆی ئەردۆگانەوەیە. 

ئەو جەختی کردەوە : جگه لە ئەردۆگان هەموو بەربژارەکانی تورکیا لە من پشتیوانی دەکەن، ئەوان بۆچوونی ئیدۆلۆژیکی خۆیان لابردووە، ئەردۆگان منی تەنیا بۆ ئەوی بە ئامانجی سیاسی خۆی بگات لە زیندان هێشتووەتەوە. بوونی بەربژارێکی سەرۆک کۆماری لە زیندان بۆ مێژووی تورکیا کارەساتە.

ئەم کەسایەتییە کوردە ئاماژەی داوە: دادگای تورکیا ئەگەر چۆکی بۆ ئەردۆگان دانەدەدا ئێستا من ئازاد بووم ، من تەنیا بە هۆی لێدوانەکانم لە زیندانم، بەم پێیە ٤۳ تۆمەتیان بۆ ساغ کردوومەتەوە و منیان ڕووبەڕووی ۱٨۳ ساڵ زیندان کردووەتەوە. ترسی ئەردۆگان لە من دەبیت چەندیش بیت تەنانەت دژی پەیامێکی تویتری بچووکن. ئاکەپە دەیەوێت بە تیرۆریست ناو بردنی هەدەپە ئێمە لاواز بکات بەڵام ئاستی دەنگەکانمان زیاتر سەرکەوتووە.

دمیرتاش لە درێژەدا زیادی کرد: ئەردۆگان بۆ ئەوەی کورد لە بەربەستی ۱۰ لە سەد سەر نەکەوێت هەموو کارێک دەکات. بە پێی یاسای تورکیا ئەگەر هەدەپە دەنگی ۱۰ لە سەد بە دەست نەهێنێت، هەر ٨۰ کورسیەکەی هەدەپە بۆ ئاکەپە دەچێت و بەم کارە ئەوان دەتوانن درێژە بە سیاسەتی دەمارگرژانەی خۆیان بدەن، بەم هۆیەشە کە لە هەموو هەنگاو و گوشارێکی سیاسی و ئەمنی سوور دەبەن تاکوو کوردەکان لە هەڵبژاردن دەنگ بە هەدەپە نەدەن. هەزاران بنکەی دەنگدان لە ناوچە کوردنشینەکانیان گۆڕیوە تاکوو خەڵک سەریان لێبشێوێت ونەڕۆن دەنگ بدەن.

بەربژاری حزبی دیموکڕاتیکی گەلانی تورکیا لە کۆتاییدا نووسی: لەم ڕۆژانە ڤیدیۆیەک بڵاو بووەتەوە کە ئەردۆگان بە هاوحزبییەکانی خۆی دەڵێت هەرچی لە دەستان دێت بیکەن تاکوو هەدەپە لە بەربەستی ۱۰ لە سەد تێنەپەڕێت. ئەوان بەم کارە کورد دەکەنە قوربانی خواستی خۆیان. ئەمەش بۆ هەموو لایەنەکانی دیکە دووپات دەکەنەوە، تەنیا ڕێگای ڕزگار بوونی تورکیا دەنگ دان هەموومان بە کەسێکە بێجگە لە ئەردۆگان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە