هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) " سەڵاحەدین دەمیرتاش " ڕایدەگەینێت، لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیادا ڕەنگە شکستێکی مێژوویی گەورە ڕووبدات.
دەمیرتاش، لە وتارێکیدا کە لە زیندانەوە نووسیویەتی و میدیاکانی نزیك لە پەکەکە بڵاویانکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە”دوای دەیان ساڵ ڕەنگە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا شکستێکی مێژوویی ڕووبدات، یان تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاکپارتی بەرەو دیکتاتۆرییەت دەچێت، یاخود دیموکراسیەت لە ووڵات سەردەکەوێت و بەهێز دەبێتەوە”.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕەخنەشی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا گرتووە و دەڵێ”پێویستە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەك گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکرێت و ڕێز لە بیروراکان بگیرێت”.
ئەمە لە كاتێكدایە بڕیاربوو 30/4/2018 جارێكی دیكە دانیشتن بۆ دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە بەڕێوەبچێت، بەڵام پرۆسەی دادگاییکردنی بۆ 8ی مانگی حوزەیران داهاتوو دواخرا و داواكاری گشتی توركیاش داوای پێنج ساڵ زیندانیکردن بۆ دەمیرتاشی كردووە. ھاوكات پەرلەمانتارانی ھەدەپە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند”پرۆسەی دادگاییكردنی دەمیرتاش شانۆگەرییە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە