پەیامی کورد ... بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێ، ھێزەكانی عێراق لە سنووری پردێ ھاوشێوەی ھێزەكانی پێشمەرگە خۆیان بۆ وەرزی زستان ئامادە دەكەن، "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەكات كە گوایە ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق سەرجەم ڕێگاكانیان لە پردێ داخستووە، دوورە لە ڕاستییەوە بێگومان لە دوای ئەم خۆپیشاندان و كێشانەی بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق، ترسیان ههیه، بەڵام ھیچ ڕێگایەكیان دانەخستووە.
نووری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەكات كە گوایە ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق سەرجەم ڕێگاكانیان لە پردێ داخستووە، دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو ئەو ڕێگایانەی تایبەتن بە خۆیان، بۆ وەرزی زستان ئامادەیان كردوون و ڕێگاكانی خۆیان چاك كردووە، ئێمەش لەبەر وەرزی زستان ڕێگاكانی خۆمان چاك كردووەتەوە".
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك دەشڵێ: "ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ترسیان لەو فەوزایە هەیە كە لە بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق دروست بووە، بەڵام ھێزی پێشمەرگەی كوردستان تەنھا ئامادەباشی خۆی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی كارەساتی وەك ئەوانەی ڕابردوو ڕوونەداتەوە، چوونكە داعش لەو ناوچانە جمووجۆڵی زۆرە، نەوەك جووڵەیەكی نائاسایی بكەن و دواتر كێشەی گەورە بۆ خەڵكی كەركووك و دەورووبەری درووست بكەن."
نووری حەمەعەلی، گوتیشی: "پۆلیسی عێراق ھیچ رێگەیەكی نەگرتووە، تەنھا ترسێكیان ھەیە، چوونكە ھێزە عێراقییەكان لە ناوچەی خۆیان نین و ئەو ناوچانە خاكی كوردستانن، كە ئەو ھێزە لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە لەو ناوچانە جێگیر كراون".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە