دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە سنوری پارێزگای هەولێر ٥٠٢ کاندید هەن، زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان پیاون و ئەوانی دیکەش ئافرەتن، هەروەها ٤٩٨ بنکەی دەنگدان و دوو هەزار و ٥٦٣ وێستگەی دەنگدان هەیە، زیاتر لە ٥٠ هەزار دەنگدەری تایبەت هەن و ٢١ بنکە و ١١٩ وێستگەکانی دەنگدانیش کراونەتەوە.

لە شارۆچکەی کەلار بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هێزەکانی ناوخۆدا کراونەتەوە و دەنگدانی تایبەت دەستیپێکردووە و  ٧٠ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر و ٢٧ بنکەی دەنگدان و ١٥٩ وێستگەی دەنگدان هەن.

هەروەها لە شارۆچکەی کفری ١٧ هەزار و ٣٩١ دەنگدەر و حەوت بنکەی دەنگدان و ٤٠ وێستگەی دەنگدان هەن.

لە دەربەندیخانیش ٣١ هەزار و ٢٠٤ دەنگدەر و ١٢ بنکەی دەنگدان و ٦٩ وێستگەی دەنگدان هەن، لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلاریش ٢٢ هەزار و ٤٥٣ دەنگدەر حەوت بنکە و ٥١ وێستگەی دەنگدان هەن.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە