دانیشتنەکانی پارلمانی کوردستان دەست پێدەکەنەوە

دانیشتنەکانی پارلمانی کوردستان دەست پێدەکەنەوە

پەیامی کورد … دانیشتنەکانی پارلمانی کوردستان دەست پێدەکەنەوە

 

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بەرنامەی كاری دانیشتنەكە ئاشكرادەكات.

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو کراونەتەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 1ی ئازار دانیشتنەكانی خولی بەهارەی پەرلەمانی كوردستان دەستپێبكاتەوە. دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەلایەن ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانەوە خولی بەهارە دەكرێتەوە و بەو بۆنەیەشەوە وتەیەك پێشكەشدەكات.

 

هەر بەپێی بەرنامەكە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان وتەیان بەو بۆنەیەوە دەبێت.

 

دوا خاڵی بەرنامەی دانیشتنەكەش تایبەت دەبێت بە سوێندخواردنی پاڵێوراو (هەڵكەوت ئەنوەر خەلیفە) له‌ شوێنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن).

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە