پەیامی کورد ... دانیشتنی پارلمانی کوردستان دواخرا
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک کە لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمان بڵاو کراوەتەوە، ڕای گەیاندووە کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەی پەرلەمان کە بڕیار بوو بە ئامادەبوونی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دوا خراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستاندا هاتووە: "دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى كوردستان بڕیاری دا به دواخستنی دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزهی ساڵی دووهم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی پهرلهمان بۆ كاتێكی تر، كه بڕیار بوو كاتژمێر (11)ی پێشنیوهڕۆى رۆژی سێشهممه رێكهوتى 2020/11/17 بهڕێوه بچێت".
هەر لەمبارەوە هێمن هەورامی ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی١١ی٢٠٢٠ لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ میدیاکان ڕای گەیاند: "لەبارەی ئەو پێشهاتە داراییانەی کە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی بەغدا هاتوونەتە پێشەوە، لایەنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوایان کردووە هەندێ کاتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێکی تیروتەسەل لەبارەی ئەو بارودۆخە داراییە ئامادە بکەن هەتا لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا بیخەنە ڕوو".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە