پەیامی کورد ... دانیشتوانی چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان ٦ میلیۆنی تێپەڕاند
دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان خشتەی پێشبینیەكانی بۆ ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكە هەولێر گەورەترین پارێزگایە لە ژمارەی دانیشتواندا و هەڵەبجەش بچوكترینە.
بەپێی ئەو خشتەیەی رۆژی یەكشەممە دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر 2 ملیۆن و 254 هەزار و 422 كەسە و بەوەش گەورەترین پارێزگای هەرێمە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە.
بەپێی هەمان خشتە، پارێزگای سلێمانی دووەم گەورەترین پارێزگایە و ژمارەی دانیشتوانی 2 ملیۆن و 152 هەزار و 595 كەسە، بەدوای ئەویشدا پارێزگای دهۆك دێت بە ملیۆنێك و 648 هەزار و 611 كەس.
هەرچی بچوكترین پارێزگای هەرێمی كوردستانە، پارێزگای هەڵەبجەیە و ژمارەی دانیشتوانی تەنها 115 هەزار و 455 كەسە، بەوەش كۆی گشتی دانیشتوانی هەرێم گەیشتوەتە 6 ملیۆن و 169 هەزار و 61 كەس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە