دانیشتووانى لهێبان گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌كه‌یان ‏

دانیشتووانى لهێبان گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌كه‌یان ‏

پەیامی کورد … دانیشتووانى لهێبان گه‌ڕانه‌وه‌ گونده‌كه‌یان ‏

ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دانیشتووانی گوندى ‏لهێبان، دوای ئەوەی بەهۆی هەڕەشەکانی داعش گونده‌كه‌یان چۆڵكردبوو، جارێكى تر ‏گەڕاونەته‌وە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.‏

دانیشتووانى گونده‌كه‌ ئەو دەنگۆیانه‌ى كه ‌باسیان له‌ سووتاندنى گونده‌كه‌یان دەكرد، ‏ڕەتدەكەنەوە و جه‌ختیان كردەوە دوورە لە ڕاستییەوە و داعش هیچ خانوویه‌كى ‏نه‌سووتاندووه‌. ‏

داواشیان لە خەڵکی گونده كەیان ‌كردووه‌ بگەڕێنەوە سه‌ر ماڵ و حاڵیان.‏

له‌ چه‌ند شه‌وى ڕابردوو چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی لهێبانی سەر به‌ ناحیەی ‏سەرگەڕانیان دا و دانیشووانی گوندەکەش ڕووبەڕوویان بوونەوە، به‌ڵام دواتر بەهۆی ‏هەڕەشەکانی داعشه‌وه‌ دوێنێ شەو دانیشتووانه‌كه‌ى گوندەکەیان چۆڵکرد.‏

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە