پەیامی کورد ... داوای پێدانی مافی دەستووری و یاسایی و سەربەخۆ دەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان
هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی یاساییه و ده‌ستووری عێراق ددانی به قهوارهكەدا ناوه و مافی پێ داوه ده‌ستووری خۆی هه‌بێت، ساڵانی ڕابردوو ناكۆكی سیاسی ڕێگه‌ی نه‌داوه هه‌رێم بێته خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی، شاره‌زایانی ده‌ستووری و سیاسه‌تمه‌داران ده‌ڵێن، ده‌ستوور شه‌رعیه‌تی گه‌وره به كوردستان ده‌دات و پێویسته به‌زوویی هه‌نگاوه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و خستنه به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان بۆ دەنگدان پێی بندرێن.
دكتۆر مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری دیاری كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق مافی به هه‌رێمی كوردستان داوه ده‌ستووری خۆی هه‌بێت، ناكۆكیی خۆمان بووه تاكو ئێستا نه‌بوینه‌ته خاوه‌ن ده‌ستوور، گرینگه بۆ هه‌رێمی كوردستان ببێته هه‌رێمێكی ده‌ستووری، سه‌نگ و قورسایی زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان، ڕه‌شنووسێكی ده‌ستووریش نووسراوه، به‌ڵام حزبه‌كان له‌سه‌ری ناكۆك بوون و نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن كوردستان بكه‌نه خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی".
مه‌حموود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و سنووری هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات و ده‌ستوور پەیوه‌ندی هه‌رێم و ده‌وڵه‌ته‌كان ڕێك ده‌خات و هه‌ركه‌س و حزبێك ناتوانێت پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ووڵاتان هه‌بێت، یاسا ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان ڕێك ده‌خاته‌وه و دادگای باڵا ده‌بێت و ناكۆكییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و چوارچێوه‌ی یاسایی ده‌بێت، بۆیه پێویسته په‌له بكرێت له‌وه‌ی كوردستان ده‌ستووری خۆی هه‌بێت".
ڕێنجبه‌ر جه‌میل شێخۆ، شاره‌زای ده‌ستوور، ڕای گه‌یاند: "له ڕووی ئیداری و سیاسییەوە ته‌ماشای كوردستان بكه‌ین، ده‌ستووری زۆر پێویسته بۆ ڕێكخستنی كاروباری سیاسی و ده‌سه‌ڵات و ماف و ئازادییه‌كانی هاووڵاتیان. هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێک هه‌یه کە له‌گه‌ڵ ڕاستی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و سیاسی كوردستان بگونجێت".
شاره‌زایانی ده‌ستووری و یاساناسان پێیان وایه، پێویسته لیژنه‌كانی پێداچوونه‌وه به ڕه‌شنووسی ده‌ستوور و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی سه‌رده‌میانه بۆ كوردستان ئه‌كتیڤ بكرێنه‌وه و په‌له‌ی لێ بكرێت، ده‌ستوور ده‌بێته بناغه‌ی ده‌رچوواندنی یاساكان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و دنیای ده‌ره‌وه، وڵات له‌كاتی ململانێكان له ڕێگه‌ی ده‌ستوور و دادگای باڵا په‌نایان بۆ ده‌بردێت و یه‌كلای ده‌كرێنه‌وه.
ڕێنجبه‌ر جه‌میل شێخۆ، ده‌ڵێ: "له ده‌ستووردا ماف و ئازادییه‌كان هاووڵاتییان ده‌پارێزرێت، ده‌ستوور ولایه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دیاری ده‌كات و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی ده‌ستنیشان ده‌كات، کە په‌رله‌مانی بێت، یان سه‌رۆكایه‌تی و، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی تریش دیاری ده‌كرێت، ده‌ستوور كاروباری سه‌ربازی ڕێك ده‌خاته‌وه و ڕێگه به هیچ حزبێك نادات له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هێزی چه‌كداری هه‌بێت و، ده‌ستوور شه‌رعییه‌تی زیاتر ده‌داته قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وەش دا و گوتی: "ده‌ستوور زیاتر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت و شه‌رعیه‌تی زیاتری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستووری عێراق ددانی به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ناوه و مافی به هه‌رێم داوه ده‌ستووری هه‌بێت، ده‌ستوور كاروباره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕێك ده‌خاته‌وه، ده‌ستوور دیاری ده‌كات پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و دنیای ده‌ره‌وه كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و كاتێك وه‌فدێكی وڵاتان دێن له‌گه‌ڵ كێ داده‌نیشن و كێ ده‌بینن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە