پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە دایكان و باوكان دەكات منداڵەكانیان ببەن بۆ كوتان دژی نەخۆشییە گوازراوەكان.
خالس قادر بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتى تەندرووستی حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند،"كوتان رێگەیەكی سەرەكی و گرینگە بۆ پاراستنی منداڵەكانتان لە تووشبوون بە نەخۆشیە ڤیرووسییەكان، کوتان تاکە ڕێگەى پێدانى بەرگرییە بە منداڵەكە بۆ ئەوەی تووشی ئەو نەخۆشیە ڤیرووسی و میكرۆبیانە نەبن كە بەكوتان دەتوانین منداڵی لێ بپارێزین".
ووتیشی،"كوتان ئەركە لەسەر دایك و باوكە و ئەرکی حکوومەتى هەرێمە بۆ دابینكردنی ئەم پێكوتەیە بۆ كوتانی منداڵەكانتان، هەروەها مافێكی بنەڕەتی و سەرەكی منداڵە بۆ ئەوەی پارێزراوبێت لە توشبون بە نەخۆشییە ڤیرووسییەكان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕۆڵەیەكی تەندرووستمان هەبێت"
ئاماژەی بەوەشكرد،"منداڵەكانتان ببەن بۆ بنكەكانی كوتان و پابەندی خشتەی سەرەكی كوتان بن كە لەدەزگا تەندرووستیەكان رادەگەێندرێت، تكایە منداڵەكانتان ببنە بۆ بنكەكانی كوتان بۆ پاراستنیان لە نەخۆشیە گوازراوەكان"
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە