ئاگادارییەک لە لایەن وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە

ئاگادارییەک لە لایەن وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی كارەبا ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، بەداخەوە لە هەندێك لە مەفرەزە و بازگەكان گرفت بۆ هاوتۆچۆی كارمەندەكانمان دروستكراوەو ئەوەش گرفت بۆ پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا درووست ئەكات".
راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا بڵاویكردەوە، وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزەكانی ناوخۆ، بۆ راپەراندنی كارەكانیان لە قەدەغەكردنی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاونشتیمانیانی كوردستان لە مەترسییەكانی ڤیرووسی كۆرۆنا، داواكارین لەسەرجەم هێزەكانی ناوخۆ كە هاوكاری تیمەكانی چاكسازیی و كۆنتڕۆڵەكان و وێستگەكانی كارەبا بكەن بۆ هاتووچۆ و راپەراندنی كارەكانیان لە پێناو دابینكردنی خزمەتگوزاری كارەبا بۆ نەخۆشخانە و دامودەزگا گرنگەكانی حكومەت و هاووڵاتیان كە ئێستا لە ماڵەكانیان ماونەتەوە، بەداخەوە لە هەندێك لە مەفرەزە و بازگەكان گرفت بۆ هاوتۆچۆی كارمەندانەكانمان دروستكراوە، كە بەشێوەی ئێشكگر دەوام دەكەن، ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەكەوێتەوە كە گرفت بۆ سیستەمی كارەبا دروست بێت و كەموكورتی بكەوێتە خزمەتگوزارییەكان، كە دواجار گرفت بۆ پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی كۆرۆنا دروست ئەكات.
 ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو رێگریانە لەكاتێكدایە كە بەسوپاسەوە وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەكان رایانگەیاندوە كە قەدەغەی هاتووچۆ كارمەندە ئێشكگرەكانی كارەبا ناگرێَتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە