بەوتەی بەڕێوەبەری ناحییەی جەلەولا، چەکدارانی حەشدی شەعبی لەناحییەکە دەستیانکردووە بە تاڵانکاری و هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، (شێخ یەعقوب لهێبی) بەڕێوەبەری ناحییەی جەلەولا راگەیاند، ''هێزەکانی حەشدی شەعبی بەهەموو گروپەکانیانەوە لەناحییەکە دەستیانکردووە بە تاڵانکاری و بەزۆر پارە لە هاووڵاتیان وەردەگرن''.
لهێبی دەشڵێت، "ئەو هێزانە بۆیان ئاشکراببێت کەسێک لەماڵەوە پارەی هەیە یان دەوڵەمەندە ئەوە بەشەو هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و دەستدەکەن بە بردنی پارە و ئاڵتون و تاڵانکردنیان''.
ئاشکراشیکردووە، کە ئەو کارەی چەکدارانی حەشد ئەنجامی دەدەن و هۆزی کرویەکانیشیان لەگەڵە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە